
ڤیان گیانەکەم شۆخی کوردانی
ڤیان چاوەکەم شۆخی کوردانی
پەروەردەی ئاو و هەوای کوێستانی
ناسک و نەرمین و وێنەی پەپوولە
بۆیە لەبەر چاو هەموومان جوانی
ئەندیشەی دووریت، دووریت شپرزەی کردم
هێزی لێ بڕیم گیانەکەم، ڕۆحەکەم، چاوەکەم لە هۆشی بردم
ئێش و ئازار و ناسۆر، ناسۆری دووریت
ئێش و ئازار و ناسۆری دووریت
مات و مەلوول و گیانەکم، ڕۆحەکەم، چاوەکەم ڕەنجەڕۆی کردم
ڤیان گیانەکەم شۆخی کوردانی
ڤیان چاوەکەم شۆخی کوردانی
تیشکی نێو نیگات وەک تیری دوژمن
ئاوێنەی خوێنە گیانەکەم، ڕۆحەکەم، چاوەکەم لە ناو دڵی من
تیشکی نێو نیگات وەک تیری دوژمن
هەر تۆ ئەناسم گیانەکەم، ڕۆحەکەم، چاوەکەم تا ڕۆژی مردن
ڤیان گیانەکەم شۆخی کوردانی
ڤیان چاوەکەم شۆخی کوردانی
ئەندیشەی دووریت، دووریت شپرزەی کردم
هێزی لێ بڕیم گیانەکەم، ڕۆحەکەم، چاوەکەم لە هۆشی بردم
ئێش و ئازار و ناسۆر، ناسۆری دووریت
ئێش و ئازار و ناسۆری دووریت
مات و مەلوول و گیانەکم، ڕۆحەکەم، چاوەکەم ڕەنجەڕۆی کردم
ڤیان گیانەکەم شۆخی کوردانی
ڤیان چاوەکەم شۆخی کوردانی