
قژی لە مل ئاڵاوە گوڵاوی پێ ڕژاوە
دوو سێوی سەر سینەکەی یەزدان نەخشی کێشاوە
جا چۆن عەقڵم نەشێوێ لە جوانیی ئەو دوو چاوە
دەم و لێوی خونچە گوڵە ئارام و هۆشی دڵە
بەڵام ڕوومەتی جوانی گوڵی گەشی سەرچڵە
لەگەڵ ئەو یارە نازدارە کچێکی وەفادارە
بەڵێنی داوە تاکوو سەر تەنها بەس بۆ من یارە
باڵابەرز و ڕەنگینە تا بڵێی نازەنینە
*؟ لەنجە و لارەکەی *؟ شیرینە
قژی لە مل ئاڵاوە گوڵاوی پێ ڕژاوە
دوو سێوی سەر سینەکەی یەزدان نەخشی کێشاوە
جا چۆن عەقڵم نەشێوێ لە جوانیی ئەو دوو چاوە