
چۆن نەناڵم، چۆن نەناڵم... دڵەکەم
بەخودا دڵ بۆ تۆ دەناڵێ دڵەکەم
بەفر تووایەوە و بەهار هات
جیایی من و تۆ دوایی نەهات
دووری من و تۆ دوایی نەهات
گەڵا زایەوە و پاییزە
جیایی من و تۆ دوایی نەهات
دووری من و تۆ دوایی نەهات
چۆن نەناڵم، چۆن نەناڵم... دڵەکەم
بەخودا دڵ بۆ تۆ دەناڵێ دڵەکەم
شەو لەگەڵما دڵەکەم چاوەڕوانتە
ئەستێرەکان دڵەکەم لە ڕێگاتە
شەفەق وەرە گوڵەکەم کە بتبینم
ئەی شەونمی گوڵی باخی ژینم