خەلیل مەولانایی

بێکەس

بە دەنگی: خەلیل مەولانایی
شێوەزار: سۆرانی
35
بێ تۆ غەریب و دەردەدارم
بێکەس و تەنیا من هەژارم
بیدی مەجنوونی سەر وە خوارم
لە دەس چووە بێ تۆ قەرارم

ئازیزەکەم بۆچی تۆراوی
لە من زیزی بۆچی ڕەنجاوی
تۆ وەرەوە مەڕۆ لە شارم
ڕەحمێ بکە بە دڵەی خەمبارم
ژیانم تاڵە من هەژارم
بێ تۆ غەریب و دەردەدارم
بێکەس و تەنیا من هەژارم
بیدی مەجنوونی سەر وە خوارم
لە دەس چووە بێ تۆ قەرارم

تۆ چوویت و من بە دواتم گریان
ئاوارەم و شێتی بیاوان
بێ تۆ منم زەویی بێ باران
کە من مردم ڕۆح و دڵ و گیان
چاوەکانت نەبینم گریان
بێ تۆ غەریب و دەردەدارم
بێکەس و تەنیا من هەژارم
بیدی مەجنوونی سەر وە خوارم
لە دەس چووە بێ تۆ قەرارم