خەلیل مەولانایی

بازم بەربووە

بە دەنگی: خەلیل مەولانایی
شێوەزار: سۆرانی
143
بازم بەربووە بە کوتێ پەتەوە
لە شوێنیا وێڵم بە خەفەتەوە
بازم بەربووە بە پەل خوێنینۆ
ئێژن وا لە بان کێو بێستوونۆ

ئەی داد هەی بێداد ئەمە کەی حاڵە
هەناسەم سەردە و ژینم بەتاڵە
تاڵێ لە زوڵفت هات بە دەسمەوە
بەندی دڵ دەپسێ پێی دەبەسمەوە
شەرتە بیپۆشم بەرگی ڕەشدەوار
لە شوێنتا وێڵ بم هەوارە و هەوار
لە شوێنتا وێڵ بم هەوار بە هەوار

ئەی داد هەی بێداد گرانە دەردم
کەلاوەنشین بیاوانگەردم
تاڵێ لە زوڵفت هات بە لامەوە
وەک مەڵحەم ئەینێن وە بان زامەوە
ئەترسم بمرم بیاوان بێتە جێم
قەل و داڵ بمخوا کەس نەزانێ پێم
بیتە سەر لاشەم نەزانی من کێم