خەلیل مەولانایی

باوانم

بە دەنگی: خەلیل مەولانایی
شێوەزار: سۆرانی
26
باوانی باوانم ئای لە باوانەکەی شیرینم
ئەرێ لە خودام تەڵەبە کاڵێ گیان مەرگەکەو نەبینم
ئەی هاوار مەرگەکەو نەبینم

هەی باوانم ئەی باوانم تۆی باوانەکەم بار مەکە
ئەرێ ئەگەر بار ئەکەی کاڵێ گیان ڕوو لە شار مەکە
ئەی هاوار ڕوو لە شار مەکە

ئەرێ ماڵەکەی ئێوە ئەی هاوار ڕووی کردووە لە چەم
ئەرێ قەزای دڵخوریو نازەنین لە دڵتەنگییەکەم
ئەی هاوار لە دڵتەنگییەکەم

ئەرێ ماڵتان باری کرد ئەی هاوار کەس نەیگێڕاوە
ئەرێ بۆخۆم دانیشتم کاڵێ گیان دڵخۆشیم داوە
ئەی هاوار دڵخۆشیم داوە
باوانی باوانم ئای لە باوانەکەی شیرینم
ئەرێ لە خودام تەڵەبە کاڵێ گیان مەرگەکەو نەبینم
ئەی هاوار مەرگەکەو نەبینم