
ئامان لەیلێ جاران چا بووی
چەن یارێکی بەوەفا بووی
لە عەمر و نییەی مندا بووی
قەت نەمری یاری مێهرەبان
باڵابەرز و شیرین زبان
قەدباریک و مەمک فنجان
هەتا کچ بووی عینوانت بوو
سەدی وەک من بە غولامت بوو
میسلی شاهان دیوانت بوو
قەت نەمری یاری مێهرەبان
باڵابەرز و شیرین زبان
قەدباریک و مەمک فنجان
قەستەم بەوەی دۆستی جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە
قەت نەمری یاری مێهرەبان
باڵابەرز و شیرین زبان
قەدباریک و مەمک فنجان
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەند بەنازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی
قەت نەمری یاری مێهرەبان
باڵابەرز و شیرین زبان
قەدباریک و مەمک فنجان
لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵبەسەر
لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر
قەت نەمری یاری مێهرەبان
باڵابەرز و شیرین زبان
قەدباریک و مەمک فنجان
قەستەم بە سووڕەتی عەمە
دایم دڵەکەم پڕ لە غەمە
پیاوی بێ دۆست عومری کەمە
قەدباریک و شیرین زبان
بۆ تۆ مردم ئەی مێهرەبان
ڕوحمی خێرت بێ بەقوربان