
من سکڵی سووری ئەو گڕەم لە گشت دونیا باوەشێنە
شنەی سەوزەی بەهارێکم دونیا دونیا شادیهێنە
ئاوا بەڕێوەمە
ئەگەر شنەی ئەرخەیانیم لەسەر زەوی بشنێتەوە
بەرەو ئامێزی گەرمی کامڕەوایی دێنەوە
ئاوا بەڕێوەمە
چۆن تەرزاوی کوێستانەکان دەخەمڵێنێ پێدەشتەکان
چۆن ناڵەی بولبولانی باخ دڵ تەنگ دەکا بە دەرد و داخ
ئاوا بەڕێوەمە
من شەپۆلی هیوای تازەم بەهار لە دڵی منا دەپشکوێ
من شەبەقی ڕۆژهەڵاتم، هیوا و ئاواتی وڵاتم
ئاوا بەڕێوەمە