جەلال داودی

هەرچی نوێژ ئەکەم

بە دەنگی: جەلال داودی
شێوەزار: سۆرانی
317
هەرچی نوێژ ئەکەم وەی وەی نوێژم بەتاڵە
لە ناو ئەلحەمدا ئۆخەی تۆم لە خەیاڵە
ئۆخەی مەڕۆرەو، تۆریای لێویای مەڕۆرەو
ئیمشەو لە لای من توخوا تۆ ڕۆژ بکەرەو

دوانزە مانگەی خوا وەی وەی قین و قارییە
ئەم دڵئێشانە بەخوا دایمە کارییە
ئۆخەی مەڕۆرەو، تۆریای لێویای مەڕۆرەو
ئیمشەو لە لای من توخوا تۆ ڕۆژ بکەرەو

ئازیز بمرم تۆ نەمری با خۆم بمرم
دەروون جە دووری کەسم مەگریا بە تاو
جە چەم مەتکیا لەیلم پەیاپەی هووناو

دوارە قار مەکە بێمەیل قوروان قارت بم
دوارە قار مەکە وەی وەی قوروان قارت بم
قوروان مەیلەکەی ئۆخەی ئەوەڵجارت بم
ئۆخەی مەڕۆرەو، تۆریای لێویای مەڕۆرەو
ئیمشەو لەلای من توخوا تۆ ڕۆژ بکەرەو