میدیا حوسێن شێروان عەبدوڵڵا

ئۆخەی گوڵە هەولێری

بە دەنگی: میدیا حوسێن و شێروان عەبدوڵڵا
شێوەزار: سۆرانی
140
ئۆخەی گوڵە هەولێری
شەنگەکچی لەمەڕ بێری
جارێک لە ژوانم نایەی
بۆچی گلەیی دەنێری
بێجگە لە منی دەردەدار
ئەو دڵەت بە کێ دەسپێری
ئەی ئەو دڵەت بە کێ دەسپێری

شەمامەی نێو کاڵەکە
تەنکە کچی چاوبەڵەکە
با هەناسەم نەتگرێ
هەر دەڵێی بەستەڵەکە
ئەگەر ئەو دڵەم دەشکێنی
دینی خۆت بەخۆڵ/بەتاڵ مەکە
تاوسی چیای سەرشینە
گوڵی
ئۆخەی گوڵە هەولێری
شەنگەکچی لەمەڕ بێری
جارێک لە ژوانم نایەی
بۆچی گلەیی دەنێری
بێجگە لە منی دەردەدار
ئەو دڵەت بە کێ دەسپێری
ئەی ئەو دڵەت بە کێ دەسپێری

جوانە گۆشەی چاوەکەی
زوڵفە تێکئاڵاوەکەی
بە دیدارێ عەرزم کرد
تۆ جەرگ و هەناوەکەی
خەزالەی مەلا نەبیان
ڕۆژی چەن دڵ ڕاو ئەکەی
تیرەندازیت لە پای چی
جەحێڵان بەدناو ئەکەی
ئۆخەی گوڵە هەولێری
شەنگەکچی لەمەڕ بێری
جارێ لە ژوانم نایەی
بۆچی گلەیی دەنێری
بێجگە لە منی دەردەدار
ئەو دڵەت بە کێ ئەسپێری
ئەی ئەو دڵەت بە کێ ئەسپێری

زیزبوونت لەسەر چییە
بەژنەکەت شەنگەبییە
غەمی ئەو لەسەر دڵم
هەر ئەڵێی دڕکەزییە
عەشقی من ئاشکرایە
شەڕی بەد بەدت چییە
ئەو گوڵەی دێنم با بەدکار
بگرێ تا جێ بەرزییە
ئۆخەی گوڵە هەولێری
شەنگەکچی لەمەڕ بێری
جارێ لە ژوانم نایەی
بۆچی گلەیی دەنێری
بێجگە لە منی دەردەدار
ئەو دڵەت بە کێ ئەسپێری
ئەی ئەو دڵەت بە کێ ئەسپێری
گۆرانیبێژی سێیەم: کاروان نووری