نەجمەدین غوڵامی

هەمیشە بەهار

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
142
گەلێک جوان بوو گوڵ وێنەی ئەوەشنیا
وەکوو جەستەی لەو هەردانە ئەپەخشا

وێنەی چاوی ئەستێرەکان لە ئاسمان
ئەیانورشاند، ئەیانپرشاند، ئەجریوان

کام شەو ڕەش بوو، کامی تاریک و توون بوو
لەو شەوەدا وەکوو مۆمێک دیار بوو
بەستەی دەم بوو هەوێن بوو بۆ گۆرانی
بۆ شەوانی بەهاری نەوجەوانی

کەرەسە بوو بۆ هەڵبەستی دڵداری
درەختێ بوو بۆ جریوەی پاساری
مایەی خورپەی دڵی گەرمی نازدار بوو
ساڵ دوانزە مانگ ئەو هەمیشە بەهار بوو