محەمەد ماملێ محەمەد ناهید

نەشمیل

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و محەمەد ناهید
شێوەزار: سۆرانی
126
ئەرێ هەناسەی ساردم ئەی هاوار دە ماڵێو گەڕێ
ئەو شادییەت بێ من یاڕەبی لێت وە شین گەڕێ
ئەرێ ئای لە دوور، گیان لە دوور
ئەرێ وای لە دوور، دەنا های لە دوور
لە دووری دێیە
مەمکێکت هەنار نەشمیل گیان، یەکێکت بێیە

ئەو دێم پێ خۆشە لەیلێ ماڵی تۆی لێیە

ئەرێ گەردنبەندەکەی ئەی هاوار ئەی دیدەکەم زەنگیانەی ڕەشە
هەم پیر هەم جوان نەشمیل گیان دڵیان پێ خۆش
هەرکەس بتبینێ نازەنین ساڵێک نەخۆشە
ئای لە دوور، گیان لە دوور
ئەرێ وای لە دوور
ماڵ لە دوور دێیە
مەمکێکت نارنج وەی وەی وەی یەکێکت بێیە
ئەو دێیە خۆشە نەشمیل گیان باڵای تۆی لێیە

ئەو دێم پێ خۆشە و نەشمیل ماڵی تۆی لێیە

ئەرێ دەردێکی دامێ ئەی هاوار ئەی دیدەکەم دەرمانی نەکرد
شەماڵ بە بەفری نەشمیل گیان کوێستانی نەکرد
ئەرێ ئای لە دوور، گیان لە دوور
ئەرێ وای لە دوور
لە دوور دەهاتی
لە قەند شیرینتر نەشمیل گیان دەڵێی نەباتی
قاسیدم ناردۆ نازەنین بۆ درەنگ هاتی