محەمەد ماملێ

سەراسەر جەرگم پەیکانە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
575
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
گەڕەک نانوێ لە ناڵەی من
ئاخ سەراسەر جەرگم پەیکانە، پەیکانە، پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە، پەیمانە، پەیمانە

وێڵی مەکانی بێستوونم
عاشقی گەنجی فەرەیدوونم
دە نێو عاشقاندا مەجنوونم
ئاخ سەراسەر جەرگم پەیکانە، پەیکانە، پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە، پەیمانە، پەیمانە

خواردنم خوێناو، پەڵاس بەرگم
پاشی باڵات جوانەمەرگم
ئاخ سەراسەر جەرگم پەیکانە، پەیکانە، پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە، پەیمانە، پەیمانە

باغەوان عەمرت نەمێنێ
بولبول لە باغت دەخوێنێ
سەری غونچان هەڵدەپسێنێ