خەندە کەرکووکی ئومێد شوانی

پۆتپۆری

بە دەنگی: خەندە کەرکووکی و ئومێد شوانی
شێوەزار: سۆرانی
94
دەشتەکەی گەرمیان کاکی بە کاکی
هەردەکەی گەرمیان کاکی بە کاکی
چونکە تۆی لێ بووی ئاوا بێ خاکی
سەوزەڵێ سەوزەڵێ، سەوزەڵێ سەوزەڵێ
سەوزەڵێ و خانم، سەوزەڵێ و دڵم
سا توخوا بمگەیێ، مەیێڵە و بمرم

سەوزەڵێ خانم تۆم بە یار زانی
تووشی داوت بووم نابێ نەیزانی
سەوزەڵێ سەوزەڵێ، سەوزەڵێ سەوزەڵێ
سەوزەڵێ و خانم، بیرت بێتەوە
باخەوانت بووم تا گەشایتەوە

ئەی کیژی جوان تۆ بە خۆت مەنازە مەڵێ من جوانم
ئەگەر کچەوەزیری، ئەمن کوڕەسوڵتانم
ئەگەر تۆ جارێ ناقانع بی، ئەمن سەد جاران پەشیمانم

گەنمەشامی لەو خوارە پێی دەڵێن گوڵە کابە
خۆ من شێتی باڵای تۆم بە چل پیر و ئەسحابە
خۆ من شێتی باڵای تۆم بە ئەڵڵا و بە ئەسحابە
ئەرێ وەی وەی... ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لە لام دانیشە وەی بە کوێری چاوی کابرای
وەرە بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی

گەرمیانی یان کوێستانی ماشەڵاو لێ بێ جوانی
گەرمیانی یان کوێستانی لە جێی گۆڕی مردووانی
وەسفی تۆیان بۆم کردووم بە جلی کوردییەوە جوانی
ئاگاداری باڵاو بێ کاک ئەحمەد لە سلەیمانی
ئەرێ وەی وەی... ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لە لام دانیشە وەی بە کوێری چاوی کابرای
وەرە بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی
بێنە بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با ببێ بە دەی

ئەو چاوە جوانەی ئازیز خوا بە تۆی داوە
ئەو چاوە جوانەی جوانێ خوا بە تۆی داوە
مەینەتی دونیا ئازیز هەر بۆ من ماوە
مەینەتی دونیا وەڵا هەر بۆ من ماوە
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ دەسماڵێ
بۆ دەسڕەبادانێ دەچییەوە ماڵێ

ئەی دڵە وە پەند بی جوانێ دێوانەت کردم
ئەی دڵە وە پەند بی گیانە دێوانەت کردم
موحتاج بە دەستی جوانێ بێگانەت کردم
موحتاج بە دەستی وەی ڕۆ بێگانەت کردم
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ دەسماڵێ
بۆ دەسڕەبادانێ دەچییەوە ماڵێ
لە ئامێزی دەگرم بۆ من هیچ ناڵێ