
دوێنێ تا درەنگ، تا درەنگ چاوەڕێم کردی
کوێراییم داهات هەوریلار بۆ ڕانەبردی
من گەلێ جوانم دی هاتن تێپەڕین
هەموو بۆ یاری خۆیان پێکەنین
تەنیا من نەبێ هەوریلار بە چاوەنواڕی
دواییم بە ڕۆژ و هەوریلار بە ڕێبوار هانی
دوێنێ تا درەنگ، تا درەنگ چاوەڕێم کردی
کوێراییم داهات هەوریلار بۆ ڕانەبردی
یاری گەلێ کەس لێرەوە هاتن
هیچیان بە کەڵکی هەوریلار دڵم نەهاتن
هیچیان بە فریای هەوریلار دڵم نەهاتن
دوێنێ تا درەنگ، تا درەنگ چاوەڕێم کردی
کوێراییم داهات هەوریلار بۆ ڕانەبردی
تۆ ئەڵێی دوژمنت کەوتووەتە بەردەست
یاریم پێ دەکەی ئەی هاوار بە دەستی ئەنقەست
دوێنێ تا درەنگ، تا درەنگ چاوەڕێم کردی
کوێراییم داهات هەوریلار بۆ ڕانەبردی