بۆکان هەورامی

سوخمەی کۆنی

بە دەنگی: بۆکان هەورامی
شێوەزار: سۆرانی
156
دەردم زۆرە جا دەکەم زاری
خۆ دەکەم زار و بێقەراری
چی بکەم تۆ لە من بۆ بێزاری
تۆ وەنەوشەی ئەوەڵ بەهاری
خۆم بە قوربان سوخمەی کۆنی
وەک مێخەکبەن دەڕوا بۆنی
جا هاتووم بزانم چلۆنی
وێنەی شەمامە بە بۆنی

سینەت باغ و باغچەی ئیرەم
سەیرانگاهی ڕۆم و عەجەم
ناڕۆم تاکوو ماچت نەکەم
تۆ وەنەوشەی ئەوەڵ بەهاری
خۆم بە قوربان ئەو چاوانە
چاوی تۆ دەرد و دەرمانە
جا کوشتوومت هەر خۆت بیزانە
دەرمانم کە بەو پەنجانە