
مەنیج بە تا تای زوڵفە خاوەکەت
هەر وێڵم لە شۆن مەستی چاوەکەت
مەنیج مەنیجە گوڵەکەم مەنیجە
یارم پەروەردەی کۆسەی هەجیجە
دڵەکەم پەروەردەی ناوچەی هەجیجە
ئای لە مەنیجە شەڕ دەکا چاوی
ئەمنی کوشتووە دوو زولفی خاوی
مەنیج مەنیجە گوڵەکەم مەنیجە
یارم پەروەردەی کۆسەی هەجیجە
دڵەکەم پەروەردەی ناوچەی هەجیجە
کاری گەردوونەن ئاخ نەونەمامی نۆ
کاری گەردوونەن هەی نەونەمامی نۆ
وەرنە من جە کۆ ئاخ دووری تۆ جە کۆ
وەرنە من جە کۆ هەی دووری تۆ جە کۆ
خڕەلی باوانم باوانی باوانم
بارگەکەو چۆڵەن ئاخ ماڵی وێرانم
چی ڕەنگت زەردەن هەی ماڵی وێرانم
دووری دیڎەی تۆ کارێ پێم کەردەن
بێزارم لە گیان ڕازیم بە مەردەن
خڕەلی باوانم باوانی باوانم
چی ڕەنگت زەردەن ئاخ ماڵی وێرانم
بارگەکەو چۆڵەن هەی ماڵی وێرانم
هەر ساتێ دووریت ئاخ سەد ساڵە جە لام
دەردم کارییەن ئاخ وە سەرگەردت بام
دەردم کارییەن هەی وە سەرگەردت بام
خڕەلی باوانم باوانی باوانم
چی ڕەنگت زەردەن ئاخ ماڵی وێرانم
بارگەکەو چۆڵەن هەی ماڵی وێرانم
بەزەییت بەیۆ وە جەستە و حاڵم
جەرگم سووتاوە و هەرەس وە ماڵم
خڕەلی باوانم باوانی باوانم
چی ڕەنگت زەردەن ئاخ ماڵی وێرانم
بارگەکەو چۆڵەن هەی ماڵی وێرانم
ئەرێ دەرمانی زامان جا دەردەکەی کاریم
ئەرێ هاوڕازی ناڵەی ئاخ شەوان بێداریم
ئەرێ ڕاحەتی جەستەی جا مەینەتبارەکەم
ئەرێ تەسکینی دڵی جا پڕ جەخارەکەم
ئەرێ پەی تۆ خاترم من پڕ ئێش و خارەن
ئەرێ پەی تۆ زندەگیم من چۆن ژەهری مارەن
ئەرێ پەی تۆ زندەگیم هەی چۆن ژەهری مارەن
ئامەکە و ئامینم خڕ تۆی دنیا و دینم
ئامەکە و ئامینم هەی تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەو ڕاکێشە *؟ بیخە سەرینم
قۆڵەکەو ڕاکێشە و هەی بیخە سەرینم