حوسێن شەریفی

شلێرە

بە دەنگی: حوسێن شەریفی
شێوەزار: سۆرانی
161
گیانە لە کەل دەرکەوتم
ئازیز بناسە دەنگم
گیانە تۆزی غەریبی
ئازیز نیشتووە لە ڕەنگم
شلێرە وای شلێرە
لە بەگزادەی هەولێرە
گیانە بەجێم مەهێڵە
هەر ئەمڕۆم ماوە لێرە

گیانە کەوتووەتە بەینمان
ئازیز حەو کەش و حەو کۆ
گیانە مەر شەماڵ بێنێ
ئازیز بۆی هەناسەی تۆ
شلێرە وای شلێرە
لە بەگزادەی هەولێرە
گیانە بەجێم مەهێڵە
هەر ئەمڕۆم ماوە لێرە

گیانە بەڵکوو مردنێ
ئازیز بێ بە میوانم
گیانە ئیتر نەوینم
ئازیز دووریی یارانم
شلێرە وای شلێرە
لە بەگزادەی هەولێرە
گیانە بەجێم مەهێڵە
هەر ئەمڕۆم ماوە لێرە