حوسێن شەریفی

سۆزی دڵ

بە دەنگی: حوسێن شەریفی
شێوەزار: سۆرانی
184
توخوا شوانی کەژ و کێو شمشاڵەکەت بگرە لێو
ڕوو کەینە دەشت و کێوسان بۆ سەیرانی باغی سێو
ئەسیری بەندی داوم پەپوولەی باڵشکاوم
ناڵەی دەم ئێوارانت فرمێسک دێنێت لە چاوم

دەسا شوانە چ جوانە لەم دەشت و لەم کێوانە
بە سۆزی دڵ بخوێنین ئەم بەستە و ئەم دیلانە
ئەسیری بەندی داوم پەپوولەی باڵشکاوم
ناڵەی دەم ئێوارانت فرمێسک دێنێت لە چاوم

شەوان لەگەڵ گەلاوێژ ئەکەومە سەر وتووێژ
جیلوەی جوانیی سەد شیعرە بۆ ئەمنی گۆرانیبێژ