هووشەنگ شگەرف

شیرین شیرینە

بە دەنگی: هووشەنگ شگەرف
شێوەزار: سۆرانی
108
هەتا چین کەوتە سەر زوڵفت دڵم گیراوە لەو چینە
خەیاڵیشم بە لا نایێ عەجەب لەو چینە پڕچینە
شیرین شیرینە هەر خۆت بەهاری
بەهاری جوانی نێو کوردەواری

شەوم چین چین بەسەر یەکدا چەندە تاریکە لە سای زوڵفت
بزەی لێو و تریفەی گوڵ مەکەن شیرینە
شیرین شیرینە هەر خۆت بەهاری
بەهاری جوانی نێو کوردەواری

بەرەو کوێ کۆچ بکەی کۆچەر وڵاتی ناوی ڕێی دڵمی
بە خوێن قەستەسەریش کەی برینی کۆنی ئەم ژینەی
شیرین شیرینە هەر خۆت بەهاری
بەهاری جوانی نێو کوردەواری