
سەفەرت خێر ئەی هەناسەم ئەی هاوڕێی هەموو تەمەنم
دووریت وەختە ئەمسووتێنێ و لە ئازاری خۆما ونم
هەرچەن بڕۆی هەرچەن دوور بی لێم نزیکی لە ناو ڕۆحمای
بۆ کوێ بڕۆم لە هەر کوێ بم وەکوو سێبەرێک لەگەڵمای
بڕوا بکە ئەم سەفەرەت سووتاندی هەموو هەناوم
زۆر جار پرسیار لە خۆم ئەکەم ئەڵێم دوای تۆ چۆنە ماوم
سەفەرت خێر ئەی هەناسەم ئەی هاوڕێی هەموو تەمەنم
دووریت وەختە ئەمسووتێنێ و لە ئازاری خۆما ونم
گوڵم خۆزگەم بەو ڕۆژانەی من و تۆ نزیک لە یەک بووین
ژینمان لەگەڵ یەک بەش ئەکرد هاوڕێی خۆشی و خەمی یەک بووین
هەزار سڵاو لەو جێگایەی کە ئێستاکە تۆی ڕۆحی لێی
هیچی دیکەت بۆ نانووسم تەنیا ئەڵێم خۆشم ئەوێی
سەفەرت خێر ئەی هەناسەم ئەی هاوڕێی هەموو تەمەنم
دووریت وەختە ئەمسووتێنێ و لە ئازاری خۆما ونم