
زەمانە گوڵێکی دامێ و لێی سووتاندم
بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم
ڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی من
فەڵەک زۆر بێوەفا بوو لێی ستاندم
ئای گوڵەکەم وەی گوڵەکەم بۆنخۆشەکەم
پاشی باڵای تۆ من دڵ بە کێ خۆش کەم
شایی و شینم تیکەڵ بوو ئەی گوڵی من
پایزە پەڕ پەڕە ژاکا گوڵی من
فەڵەک هەر وا زەلیل و قوڕبەسەر بێ
شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ
ئای غەریبم وەی غەریبم ئەی غەریبم
سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم