
عەجەب حاڵێکە ئەم حاڵە عەجەب دەردێکە بێ تۆیی
تۆ نازانی چیم بەسەر هات ئەم کاتانەم چۆن لێ ڕۆیی
عەجەب لە تۆ کە بێخەمی، عەجەب لە خۆم کە دڵپڕم
عەجەب لە تۆ سارد و سڕی، عەجەب لە خۆم کە چەن شڕم
سەر و سیمام مات و شێواو، زەردم وەکوو گەڵای پایز
دڵ پڕ خەم و لە حەسرەتم چونکە دوورم لە تۆی ئازیز
بۆچی گوڵم وەکوو من نیت، لە خەمدا نیت بۆ دووریمان
ئەی نازانیت بەس دیدارت بە دڵ ئەیدات سەبووریمان
عەجەب لە تۆ کە بێخەمی، عەجەب لە خۆم کە دڵپڕم
عەجەب لە تۆ سارد و سڕی، عەجەب لە خۆم کە چەن شڕم