
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵاو کەم
بە نیگاو مەستم کە تاقە گوڵەکەی لێو چەم
قومێ ئاوم بەرێ با نەختێ دەمم تەڕ کەم
کەی شەکەتیم دەرچێ دوو قسەو لەگەڵ ئەکەم
دەردی دڵەکەم ئاخ دەگێڕمۆ بۆ سەنگ
سەنگ سیا دەبێ گیان دەگۆڕێ لە ڕەنگ
ئەگەر دڵم دەبەی لام دانیشە و بێدەنگ
قومێ ئاوم بەرێ ئاخ زوانم بۆت بوو لەنگ
باخی بەهەشتم گیان ڕوخساری تۆیە
چاوم تامەزرۆی گیان دیداری تۆیە
یادە جوانەکەت هەر لە دڵمایە
تا ڕۆژی دواییم گیان کۆتایی نایە
تا ڕۆژی دواییم ئاخ کۆتایی نایە