
تۆ نە ئاوی نە ئاگر
نە موسڵمان نە کافر
تۆ نە تاڵی نە شیرین
نە زستانی نە هاوین
نازانم کە چیت تۆ
سەرم سووڕماوە لە تۆ
تەنیا ئەوەی ئەزانم
سووتام بۆت بووم بە بۆسۆ
تۆ نە خەوی نە خەیاڵ
نە دوژمنی نە هەواڵ
تۆ نە دەردی نە دەرمان
نە دۆڵەمەندی نە شوان
نازانم کە چیت تۆ
سەرم سووڕماوە لە تۆ
تەنیا ئەوەی ئەزانم
سووتام بۆت بووم بە بۆسۆ
تۆ نە شەوی نە ڕۆژی
نە کورتی نە درێژی
تۆ نە دڵ نە دڵداری
نە پایز نە بەهاری
نازانم کە چیت تۆ
سەرم سووڕماوە لە تۆ
تەنیا ئەوەی ئەزانم
سووتام بۆت بووم بە بۆسۆ