حەسەن زیرەک

وەک قومری (هەی هەی لەم بارانە)

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
120
قەسەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
دەدرەوشێ دەڵێی یاقووتە
سەر هەڵێنە جەرگم سووتا
هەی هەی هەی لەم بارانە
وەک قومری سەرباڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
هەی هەی هەی لەم بارانە

ڕۆژی جومعان پاش سەڵایە
دوو شت خۆشن لەو دونیایە
ئیمان و چاوی لەیلایە
هەی هەی هەی لەم بارانە
وەک قومری سەرباڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
هەی هەی هەی لەم بارانە

لە حوجرێدا خەتمم دەکرد
یەک لە نەکاودا بانگی کرد
قوڕت وە سەر لێوئاڵیان برد
هەی هەی هەی لەم بارانە
وەک قومری سەرباڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
هەی هەی هەی لەم بارانە