حەسەن زیرەک

وەرە وەرە بەر پەنجەرە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
114
کراسی چیتی نەمسەیە ئەو ژنە جیرانی مەیە
ئەو ژنە جیرانی مەیە
بۆخۆی زۆر شۆخ و شەنگە مێردە گولەی دەڵێی سەیە
مێردە گولەی دەڵێی سەیە
وەڵا بۆ تۆ نەماوم قەدباریک دەڵێی نەیە
وەرە وەرە وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەلارێ
بە سەرگەردی باڵات بم ئەی مەزەدارێ

بە کراسی چیتی ڕەشە گەردنی وێنەی وەنەوشە
گەردنی وێنەی وەنەوشە
عاشقی قەد و باڵای بووم دەڵێی زێڕی بێخەوشە
هەر وەک زێڕی بێخەوشە
وەڵا بۆ تۆ نەماوم بە

وەرە وەرە وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەلارێ
بە سەرگەردی باڵات بم ئەی مەزەدارێ