باڵا پەرەکەت سەوزە شەو بە مەنزڵ کەم
تەماشای باڵات سەوزە بە کەیفی دڵ کەم
سەوزە هۆ سەوزە سەوزە سەوزەکەی ماڵم
نەخۆش نەکەوی سەوزە نەشکێنی باڵم
دەست و بازنەکەت کێ خڕەی لێ بێنێ
تەلیسمی باخت سەوزە کێ بیشکێنێ
نە ڕۆژ ڕەحەتم سەوزە نە شەو خەومە
چۆن چەم گلکەران سەوزە گلاراومە
سەوزە هۆ سەوزە سەوزە سەوزەکەی چاو گەش
بەزەییەکت بێ سەوزە بە منی چارە ڕەش