نەجمەدین غوڵامی

ئازیزم وەرە لام

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
94
ئەزیزم وەرە لام تۆ ژیانی
تۆ ژیانی دڵەی کامەرانی
لە دەردی دڵم باش ئەزانی
سا وەرە ناخۆشە چاوەڕوانی
گیان چاوەڕوانی

کەنیشکی کورسانی خانومانی
کەوی لالەزاری دەم بەیانی
ئاواتی دڵەی عاشقانی
نەوگوڵی باغچەی بەهارانی
گیان بەهارانی

تەواری بەسامی لوتکەکانی
لە دڵم شل دەگری بە ئاسانی
بەرزەفڕ و سرک و لەبەردڵانی
ژیکەڵە و نەشمیلە و زێدە جوانی
یار زێدە جوانی

شکۆفەی گەشاوەی سەرچڵانی
بەڕەزای پەخشانی بنارانی
بژوێنی ڕۆخی ڕووبارانی
بولبولی بە نەغمەی سەر بەردانی
یار سەربەردانی

وەنەوشەی ژاکاوی نسارانی
گوڵاڵەسوورەی سەوزەڵانی
بەرخەڵە مزی هەوارانی
چی بڵێم شیرینتر لە گیانی
یار لە گیانی