
کەوتە مابەینمان ئازیز گیان حەو کەش و حەو کۆ
ئەی ڕۆ حەو کەش و حەو کۆ
مەگەر بە ڕەحمەت ئازیز گیان من بێنن بۆ تۆ
هەی ڕۆ من بێنن بۆ تۆ
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
من دەبم ئاخ بە قوربانی تۆ
داری تاقەدار ئازیز گیان قەت بە دار نابێ
هەی ڕۆ قەت بە دار نابێ
دۆسی دووروڵات باوانم قەت بە یار نابێ
هەی ڕۆ قەت بە یار نابێ
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
من دەبم ئاخ بە حەیرانی تۆ
تا ماوم مەیلت ئازیز گیان
دەر ناکەم لە دڵ
هەی ڕۆ دەر ناکەم لە دڵ
مەگەر ئەو ڕۆژەی باوانم بمنێنە ژێر گڵ
هەی ڕۆ بمنێنە ژێر گڵ
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
من دەبم ئاخ بە قوربانی تۆ
ئەو دەستەی نەچێ ئازیز گیان شەو لە گەردنت
هەی ڕۆ شەو لە گەردنت
چ فایدە لە دوور باوانم چاو لێ کردنت
هەی ڕۆ چاو لێ کردنت
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
من دەبم ئاخ بە حەیرانی تۆ
من دەبم ئاخ بە قوربانی تۆ