شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە - بێ مۆسیقا

شێوەزار: سۆرانی 762
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە
باعیسی کەیف و سروور
هەردەمە بەرگێک دەپۆشن
گا سپی، گا سەوز و سوور
ڕەنگی سووریشت ئەڵێ
ئەم خاکە هەر خوێناوییە
گەلی کورد بێباک و ئازان
کوردن قەومێکن جەسوور
ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆم
کورد کە قەومێکن جەسوور
ڕەنگی سەوزیشت ئەڵێ
ئەم خاکە هەر شینایییە
پڕ لە دەغڵ و دان و کانی

سەربەڕزق و پڕ لە نوور
ڕەنگی بێگەرد و سپیشت
دیارە وا هاوار دەکا
گەلی کورد دڵساف و پاکن
میللەتێکن بێ قسوور
نیشتمان شانازیت بۆ من
باعیسە مەدحت بکەم
دار و بەردت چەشنی گەوهەر
خاک و خۆڵت وەکوو بلوور
Şaxî rengawrengî goyje
Ba’îsî keyf û sirûr
Herdeme bergêk depoşin
Ga sipî, ga sewz û sûr
Rengî sûrîşt elê
Em xake her xwênawîye
Gelî kurd bêbak û azan
Kurdin qewmêkin cesûr
Rengî sûrit şahîde bom
Kurd ke qewmêkin cesûr
Rengî sewzîşt elê
Em xake her şînayîye
Pir le dexil û dan û kanî

Serberizq û pir le nûr
Rengî bêgerd û sipîşt
Dyare wa hawar deka
Gelî kurd dilsaf û pakin
Mîlletêkin bê qisûr
Nîştiman şanazît bo min
Ba’îse medihit bikem
Dar û berdit çeşnî gewher
Xak û xolit wekû bilûr

ڕاپۆرتی هەڵە