
چۆن دڵت هات لە بیری کەی ئەو ڕۆژانەی کە بە دەستم قژەکانتم دائەهێنا
سەرت ئەخستە سەر شانم و ئەتوت وەک من نییە بۆ تۆ لەم دنیا
کە تۆ ڕۆیشتی بوو بە بەشم خەم و خەفەت، پەژارە
بێچارە بووم بێچارە بووم بێچارە بووم، بێچارە
بیرت نەکرد لە من چی بکەم بە ئەم دڵە هەژارە
ماڵوێران و ئاوارە بووم ماڵوێران بی و ئاوارە
چۆن دڵت هات لە بیری کەی هەر شەو دەنگم لایە لایەت بوو تا بەیان
هەر وشەم ئارامشت بوو ئەمردین بۆ یەک هەردووکمان
ئێستا کێ هاتووە وا زوو باوەشی تۆی لە من کردوو
بوو بە خاوەنی دڵی تۆ منی لە یادی تۆ بردوو
کە تۆ ڕۆیشتی بوو بە بەشم خەم و خەفەت، پەژارە
بێچارە بووم بێچارە بووم بێچارە بی، بێچارە
بیرت نەکرد لە من چی بکەم بە ئەم دڵە هەژارە
ماڵوێران و ئاوارە بووم ماڵوێران بی و ئاوارە