شاناز زاهیر غەزەل مستەفا

کیژۆڵەی چاو ڕەش و جوان

بە دەنگی: شاناز زاهیر و غەزەل مستەفا
شێوەزار: سۆرانی
166
کیژۆڵەی چاو ڕەش و جوان چەندە نەرم و نیانی
بە چاوی ڕەشتە دیارە کە خەڵکی کوردستانی
خەڵکی کام شار و گوندی ماڵتان لە کوێیە
بۆنی بارانە بۆنی نێرگزت پێیە

بە کورد و بە کوردستان من دڵم دەکرێتەوە
سەهۆڵبەندانی خەمم سەر تا پا دەکرێمەوە
ئەو دوو ناوە چەندە شیرینە خودایە
هەزاران سەمفۆنیا و ئاوازیان تیایە

پەیکی شیرینی کوردی بە دەم نازدارێکەوە
خشپەی گەڵای پاییزە بە سروە ئەشنێتەوە
پەیکی شیرینی کوردی بە دەم نازدارێکەوە
خشپەی گەڵای پاییزە بە سروە دەشنێتەوە
چەن دڵڕفێنە، چەندە ئەفسوناوییە
کانگای عەشقێکی قووڵ و بێ کۆتاییە