
ئەرێ لە کۆڵانی تەنگەبەر شان مەدە لە شانم
ڕووت وەرمەگێڕە ئەسمەر خەڵکی لای خۆتانم
ئەرێ لە کۆڵانی تەنگەبەر تەنگەبەر تەنگەبەر شاییە و هەڵپەڕکێ
کیژ لەگەڵ کوڕان دەی دەی هەی دەکەن چاوبڕکێ
ئەرێ بانە و مەریوان فەریدە
ئەم دیو ئەو دیوە فەریدە
ڕەحمەت لەو دایکەی فەریدە
تۆی بۆ من دیوە فەریدە
ڕەحمەت لەو دایکەی فەریدە
تۆی بۆ من دیوە بمرم فەریدە
ئەرێ هەر لایێک دەچم فەریدە
باس باسی تۆیە فەریدە
هەر لایێک دەچم فەریدە
باس باسی تۆیە فەریدە
هەرکەس دەبینم فەریدە
هەراسی تۆیە فەریدە
دە بڕۆ واز بێنە فەریدە خانم
دەرد و بەڵاکەت کەوێ لە گیانم