
باگییێ وەی باگییێ لێ لێ لێ وەی باگییێ
ئەرێ باگییێ باڵامیری لێ لێ لێ وەی باگییێ
ئەرێ باگییێ لەوەندییێ لێ لێ لێ هۆی باگییێ
بێریوان کچێ بێرییە جوانیت وێنەی پەرییە
لەو ڕۆژەی لە من زیزی خەم لە دڵێ من بارییە
ڕۆیی لەگەڵ کاروانێ بە چاوی پڕ گریانی
دەستم شکێ نەمزانی زیزبوونی یەکجارییە
وا زەردەی خۆرەتاوە مێگەل بۆ دێ گەڕاوە
سەرم تێدا شێواوە مەڕ بێ شەنگەبێرییە
ئەمڕۆ مانگی گوڵانە کچ و کوڕ لە کەوشانە
مەل دەفڕن لە هێلانە یاری من بۆ دیار نییە
باگییێ وەی باگییێ لێ لێ لێ هەی باگییێ
باگییێ لەوەندییێ لێ لێ نار وەی باگییێ
بڵێن بەو دڵ ئارامە بۆچی وا بێ وەڵامە
لە دووری ئەو سووتامە ژیانم ناچارییە
باگییێ وەی باگییێ لێ لێ یار وەی باگییێ
باگییێ لەوەندییێ لێ لێ لێ هەی باگییێ