
ئەگەر ڕۆژێ نەتبینم غەرقی ئاو و ئاگرم
یا خوا قەت لێم دوور نەبی بێ تۆ ئارام ناگرم
پەرێشانم خەو شێواوم لە دووری تۆ دڵ سووتاوم
دەڵێی شاماری زولفی تۆم لە دووی تۆ شێت و عەبداڵم
بۆچی وەفات نەماوە لە قەولی جاران لات داوە
چەند ساڵە خۆشم ویستی وەفات بۆ من نەماوە