عارەب عوسمان

کراسەکەی کەتانە

بە دەنگی: عارەب عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
157
کراسەکەی کەتانە سوخمە لەسەر مەمانی
چاوڕەشی برۆ کەوانە عەباکەی تورکمانی
چاوڕەشی برۆ کەوانە عەباکەی کوردەواری

شەماڵ پرچەی هەڵداوە کەزیی لە ملان ئاڵاوە
دڵم بۆ تۆ نەماوە بۆ حاڵی من نازانی

بەژنی دەڵێی بەیداغە مەمکی سێوی مەراغە
خوا جەرگم داغ بە داغ بە ئەگریجە و موژگانی

دەمدی لە جوانی جوانان ڕوومەت وەکوو چراغە
گوڵی دەچنی لە باغە چوومە لای بە میوانی

پەرچەمی داو بە داوە زولفی عەمبەری خاوە
دڵی من گل داوە بە ئەبرۆ و چاوەکانی