
من وەکوو بولبول لە ناو
باخا گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن
کاتی فەسڵی نەوبەهار
وەرە یا شیرین نیگار
ئەی نەمامی ناو گوڵزار
من وەکوو بولبول لە ناو باخا
گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن
کاتی فەسڵی نەوبەهار
زۆر جوانم دی بە چاو
وەک ئاسک و باڵا چنار
شۆخ و شەنگی دەشت و دێهات
ناسک و نازداری شار
ئەو جوانانەی کە سەرپشکن
لە خاکی نیشتیمان
هێشتا نەمدیبوو وەکوو یار
دیمەنی شیرین نیگار
وەرە یا شیرین نیگار
ئەی نەمامی ناو گوڵزار
من وەکوو بولبول لە ناو باخا
گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن
کاتی فەسڵی نەوبەهار