جەماڵ سەڵەواتی

لای لای نەمامی ژیانم

بە دەنگی: جەماڵ سەڵەواتی
شێوەزار: سۆرانی
100
لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردو لە گیانم
هەی لایە لایە لایە
کۆرپەی شیرینم لایە
بڕوا* تاکوو سبەینێ
موژدەی ئاواتم دێنێ

ئەی بەرخۆڵەی شیرینم ئاواتی هەموو ژینم
شەوی تاریک نامێنێ تیشکی ڕۆژ دێتە سەرێ
تیشکی ڕۆژ دێتە دەرێ
هەی لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
بنوە ئاسۆ ڕووناکە دیارە وەک ڕۆژ ڕووناکە

لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردو لە گیانم
هەی لایە لایە لایە
ڕۆڵەی شیرینم لایە
بنوە ئاسۆ ڕووناکە
دیارە وەک ڕۆژ ڕووناکە

ڕۆڵەی خۆشەویست بینایی چاوم
هێزی ئەژنۆم، هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەرلۆرکێی مناڵیت هەر ڕادەژەنم
لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردو لە گیانم
هەی لایە لایە لایە
ڕۆڵەی شیرینم لایە
سەد خۆزگە بەو خۆزگایە
دایکی تۆ لێرە بووایە
*= لێرەدا "بنوە" درووستە نەک "بڕوا".