جەماڵ سەڵەواتی

باوانەکەی بابم

بە دەنگی: جەماڵ سەڵەواتی
شێوەزار: سۆرانی
82
باوانەکەی بابی من بینایی چاوم
لە دووری باڵات وەڵا ڕەش بوو هەناوم
وەڵا بۆ تۆ نەماوم گیانە بۆ تۆ نەماوم
ئەی وەی سەر تا بە پای زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم دەوێ تۆ

فەسڵی بەهارە گیانە ئاوەنیا شینە
فەسڵی بەهارە ئازیز ئاوەنیا شینە
عاشقی یارێکم چی بکەم خوێنی شیرینە
ئەمان خوێنی شیرینە ئەمان دوو چاوی شینە
ئەی وەی سەر تا بە پای زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم ئەوێ تۆ

فەسڵی بەهارە گیانە وەختی گوڵزارە
فەسڵی بەهارە ئازیز وەختی گوڵزارە
کێو و چیا جوان ئامان دنیا دیارە
گیانە دنیا دیارە ئازیز دنیا دیارە
ئەی وەی سەر تا بە پای زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم ئەوێ تۆ