

باڵابەرزەی کەڵەگەتێ
گەر دەستێکم من دەتگاتێ
سەد ماچ دەکەم بە کەڕەتێ
هەرچی دەچم نییە لە ماڵ
نییە لە ماڵ، نییە لە ماڵ
لە ماڵ نیە قەت نییە لە ماڵ
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کل و دەرمان دەیڕەنگێنی
ڕۆژێ مردووم لێ دەمرێنی
هەرچی من دەچم نییە لە ماڵ
نییە لە ماڵ، نییە لە ماڵ
لە ماڵ نییە قەت نییە لە ماڵ
ڕۆژی جومعان پاش سەڵایە
دوو چت خۆشە لە دنیایە
ئیمان و چاوم لەیلایە
چیت بۆ بڵێم بە کار نایێ
هەرچی من دەچم نییە لە ماڵ
نییە لە ماڵ، نییە لە ماڵ
لە ماڵ نییە قەت نییە لە ماڵ
بیستوومە شەکراوت دەخورێ
لەسەر دڵمە بووەتە گرێ
نان و ئاوم پێ ناخورێ
هەرچی من دەچێ نییە لە ماڵ
یاری خۆشجەماڵ مەمک پرتەقاڵ
قژزەرد و چاوکاڵ قەت نییە لە ماڵ
ساقی ئەو پیاڵەم بۆ بێنە
عەکسی لەیلێی تیا بنوێنە
تەبارەکی تیا بخوێنە
هەرچی دەچم و نییە لە ماڵ
یاری خۆشجەماڵ مەمک پرتەقاڵ
قژزەرد و چاوکاڵ بۆچ نییە لە ماڵ
لە حوجرەیدا خەتمم دەکرد
یەک تر لە تاودا بانگی کرد
قوڕت بەسەر لێوئاڵیان برد
هەرچی من دەچم نییە لە ماڵ
نییە لە ماڵ، نییە لە ماڵ
لە ماڵ نییە قەت نییە لە ماڵ
بیستوومە شەکراوی دەخورێ
لەسەر دڵەکەم بوو بە گرێ
نان و ئاوم پێ ناخورێ
هەرچی من دەچم نییە لە ماڵ
یاری خۆشجەماڵ مەمک پرتەقاڵ
قژزەرد و چاوکاڵ قەت نییە لە ماڵ