
عەنتیکە و زێدەلاوە
چۆنی لێ بکەم سڵاوە
خەدەنگی لە دڵم داوە
سینگی پەنیری کوردی
و زولفی گیابەند و خاوە
تەسکەڵێ بێ بەهانە
گولەکەت دەردی گرانە
وەتاغێکی بۆ درووس کەم
چیمەنتۆ و باڵەخانە
چیتی ئەمریکای بۆ بێت
لە بەری کا خانمانە
لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم
ڕەشە دەڵێی هەڵاڵە
کوڵمەت پەنیری تەڕە
سینگت تەختی مەڕمەڕە
هەی دەڵێم وەرە با جووت بین
*؟
*؟ زیزە و بێ بەهانە
یار زیزە و بێ بەهانە
لاڵ بم دەردی گرانە
وەتاغێکی بۆ درووس کەم
چیمەنتۆ و باڵەخانە