
ئەڕێ شەوقی زێڕەکەت چاوجوان داویە لە ئەژنۆم
ئەرێ هێزی پێم نییە باوان بە ڕێدا بڕۆم
بای دەدا بای دەدا گێلگێلە شیلانەکەی
لانکۆڵەی بۆ دروس دەکەم بۆ کوڕە دایک جوانەکەی
ئەرێ خوداوەند لە سەر دەی دەی کارێ کردایە
کچێ خوداوەند لە سەر باوان کارێ کردایە
ئەرێ لە دارای دنیا باوان تۆی بە من دایێ
ئەرێ لە دارای دنیا ئازیز تۆی بە من دایێ
خاڵ دێری خاڵ دێری گیانە کۆترە شینەکەم
ئەرێ هەستە بێ بڕۆین و گیانە عەمر و دیدەکەم
هاوار عەمر و دیدەکەم
ئەرێ شیرین وا مەکە دەی دەی زام دەکولێتەوە
ئەرێ دە کچێ وا مەکە توخودا زام دەکولێتەوە
ئەرێ دەردی ساڵانم گیانە وە بیر دێتەوە
ئەرێ دەردی ساڵانم لەیلا وە بیر دێتەوە
خاڵ دێری خاڵ دێری گیانە کۆترە شینەکەم
ئەرێ هەستە بێ بڕۆین و گیانە عەمر و دیدەکەم
هاوار عەمر و دیدەکەم
ئەرێ هەر تۆ قەولت دا باوانم من شەو نەخەوتم
ئەرێ هاتمە دەرگاکەت چاوجوان دزاودز کەوتم
ئەرێ هاتمە دەرگاکەت لەیلا نماودز کەوتم
بای دەدا بای دەدا گێلگێلە شیلانەکەی
لانکۆڵەی بۆ دروس دەکەم بۆ کوڕە دایک جوانەکەی