ناسر ڕەزازی

بای دەدا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
72
لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە وەی قەدی دەڵێی شمشاڵە
پرسی شێخ و مەلام کرد ماچی بۆ من حەڵاڵە
ئاوری لە من بەرداوە ناسکێ دایکی منداڵە
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
‌هێستا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە

شەدەی بەستووە بریانی دەسرۆکەی تۆزێ تیلە
قامکی بۆ ئەنگوستیلە بەرۆکی بۆ دەرزیلە
لەسەر چی لێم تۆراوە زیزبوونی بێ دەلیلە
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
‌هێستا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە

بۆ نایەی نەجاتم بەی لە چنگ ئەو بۆڵەبۆڵە
سووتام بووم بە ڕەژی بۆ ئەو سینگە نەرم و نۆڵە
وەختە شێت و وەحشی بم بۆ ئەو مەمکە خڕ و خۆڵە
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
‌هێستا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە

شەدەی بەستووە بریانی دەسرۆکەی کرد خێڵەکی
ناوێرم نێوی بێنم لەبەر زمانی خەڵکی
بۆکانم بە دەم فرۆشت بۆ گوڵ و گوارە کرمەکی
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
‌هێستا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە

دەفەرمووی بۆ تۆ نابم چۆنی دەڵێی تا وا بم
کەوتوومە بەندیخانە وەی بە یادی تۆوە مابم
یا ڕەبی کۆستی دڵ کەوێ گەر ساتێ لێت جودا بم
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
‌هێستا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە