عەزیز شاڕۆخ

بێ تۆ

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
65
لە قووڵایی هەست و گیانم
سڵاو بۆ تۆ یاری جوانم
بە عیشقی تۆیە من ماوم
نامەکەت هاتە سەر چاوم
بێ تۆ بەهارم ناوێ
بێ تۆ ژیانم ناوێ
بێ تۆ من شاییم ناوێ
بێ تۆ من ناژیم تاوێ

نامەم پێت گەیوە بە شادی
بە سەرمەستی و بە ئازادی
چاوی تۆم کەوتەوە یادی
ڕۆیی ڕۆژی نامرادی
بێ تۆ بەهارم بۆ چییە
بێ تۆ سەیرانم بۆ چییە
بێ تۆ من شاییم ناوێ
بێ تۆ من ناژیم تاوێ

گەلێ سپاس بۆ ئەوینت
بۆ عیشقی پاک و پڕتینت
بە چاوی بێ بن و شینت
بە ئەگریجەی پڕ لە چینت
بێ تۆ وەفادار نابم
بێ تۆ کامەران نابم
شەرتە لێت غافڵ نەبم
قەتاقەت لێت دوور نەبم

بەو ڕۆژەی دڵم بۆت لەرزا
ئەوینی تۆی لی داڕێژرا
نامەم بۆت نووسی وا بە تاو
ئەمڕازاندەوە بە گوڵ و سڵاو
بێ تۆ من مانم بۆ چییە
بێ تۆ جیهانم بۆ چییە
بێ تۆ من جوانیم ناوێ
جوانی بەهارم ناوێ