
عاشق بە تۆم، عاشق بە تۆم
بە خەفەت وا تووامەوە لە دووریت
وەکوو بەهار دێی و لێم ڕادەبووریت
عاشق بە تۆم، عاشق بە تۆم
بە هیوام تا ڕۆژێکی خۆش ببینم
کە ڕووناک کات لانەی تاریکی ژینم
لە تەنیایی دووری ژینی کۆتایی
لێم نەکەی نا، لێم نەکەی نا
خوداحافیز، سڵاوی ماڵاوایی
نەکەی گیانە بە هەوری دابڕانت
بمخەیتە بەر ئەسرینی دوو چاوانت
عاشق بە تۆم، عاشق بە تۆم
بە هیوام تا ڕۆژێکی خۆش ببینم
کە ڕووناک کات لانەی تاریکی ژینم
پێم بڵێ ئەی شیرین جوان بۆ ماتی
وەرە مەڕۆ، وەرە مەڕۆ
تۆ فریشتەی لە نێو ئاسمان بۆم هاتی
بۆ نایەی تا جارێ باڵات ببینم
من فەرهادم بۆی جوانەکەی شیرینم
من فەرهادم وەرە جوانێی شیرینم
عاشق بە تۆم، عاشق بە تۆم
بە هیوام تا ڕۆژێکی خۆش ببینم
کە ڕووناک کات لانەی تاریکی ژینم
بە حەسرەت وا دەچێژم دەرد و ئازار
بۆ ئەوینت شەو و ڕۆژ بووم بێقەرار
بە خەفەت وا تووامەوە لە دووریت
وەکوو بەهار دێی و لێم ڕادەبووری
عاشق بە تۆم، عاشق بە تۆم
بە هیوام تا ڕۆژێکی خۆش ببینم
کە ڕووناک کات لانەی تاریکی ژینم
ئەمشەو ئەگەر یادم کردی
ئەی دیدەجوانی وەک پەری
دەریاکانم هەموو بڕین
بە چاوانت ڕێم لێ نەگری
بێگومان بە، بێگومان بە
هەرچەند ڕێگاشم لێ بگری
پێت دەگەم و پێت دەگەم و پێت دەگەم
چۆن دەست لە من هەڵدەگری
عاشق بە تۆم، عاشق بە تۆم