حەسەن زیرەک

کراس ڕەشی ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
47
ئەگەر دەمزانی بە زمانی بوڵبوڵ
هەرگیز نەمدەکرد وەڵڵاهی کاری نابەدڵ
هەرگیز نەمدەکرد ئەی هاوار کاری نابەدڵ
کراس ڕەشێ سەودا خۆشێ ڕوو دەپۆشێ خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەێ هاوار کۆڕێ دارەوە
عاشقی باڵات بووم بۆت مردووم لە پێرارەوە

ئەگەر دەمزانی ئەوەڵ وا دەبووی
نوشتەم نەدەکرد ئەی هاوار بۆخۆت چا دەبووی
نەدەڵامەوە بۆت مردووم بۆخۆت چا دەبووی
کراس ڕەشی سەودا خۆشی ڕوو دەپۆشی و خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەێ هاوار کۆڕێ دارەوە
عاشقی باڵات بووم نەماوم لە پێرارەوە

هەر کەسێ بیکا مەنعی دڵداری
هەر کەسێ دەیکا مەنعی دڵداری
پەڕ و پۆ دەرکات یا ڕەبی وێنەی پاساری
پەڕ و پۆ دەرکات ئەی هاوار هەر وەک پاساری
کراس ڕەشی سەودا خۆشی ڕوو دەپۆشی خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەێ هاوار کۆڕێ دارەوە
عاشقی باڵات بووم بۆت مردووم لە پێرارەوە

هەر کەسێ دەیکا مەنعی ئەمن و تۆ
هە کەسێ دەیکا مەنعی ئەمن و تۆ
لە ماڵی بمرت ئەی هاوار بە هەشت و بە نۆ
کراس جوانی مێهرەبانی لێم نەبانی خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەی هاوار کۆڕێ دارەوە
ئەمن عەشقی تۆم نەماوم لە پێرارەوە