کوورەی دڵ گەرمەن وەختی ناڵینشەن
بۆ فێنکی دڵ گریان وەختیشەن
ئەزانی چاوم پڕ لە گریانە
دڵەکەی هەردووکمان بۆ یەک شەڕیانە
بەستیەتیە پشتی حەوت گەز لەو شاڵە
بووە بە کوێخاژن ئەو گەورە ماڵە
تۆ لە مەریوان چاییەکەت دەمە
من لە سلێمانی خۆراکم غەمە
یا خوا لە لای من دوور نەبی ساتێ
نەک لە ئاهی من سووتێ بتگاتی
شێت کە شێت ئەبێ ئەیبەن بۆ ؟
خۆ من شێتی تۆم تازە پێ گەییم
کوورەی دڵ گەرمەن وەختی ناڵینشەن
بۆ فێنکی دڵ گریان وەختیشەن
بەستیەتیە سەری سەروێن لەو بانە
بەستیەتە سەری لەو بەرزەبانە
ئەڵێی کاروانی خوڕەم سوڵتانە
ئەڵێی ئاسکەکەی دەشتی گەرمیانە
یا خوا لە لای من دوور نەبی ساتێ
نەک لە ئاهی من سووتێ بتگاتی