
دییە* شابازی خۆش پەروازی تۆ
دییە نموونەی عیشوە و نازی تۆ
دییە، دیدەی تۆ! دییە، دییەی تۆ
با گەیاندییە گوێم، ئێشی دییەی تۆ
ئای جەزبەی چاوت چەند بە تەئسیرە
بە نیگایکی دڵ چەند ئەسیرە
دییە، دیدەی تۆ! دییە، دییەی تۆ
با گەیاندییە گوێم، ئێشی دییەی تۆ
حەیفە ئەو چاوەی* لەبەر چاو نەبێ
دڵی عاشقان پێی دەوا*بەداو نەبێ
دییە، دیدەی تۆ! دییە، دییەی تۆ
با گەیاندییە گوێم، ئێشی دییەی تۆ
کاشکی دوکتۆری چاو بوومایە من
ڕەگی چاویەشەم ئەکێشا لە بن
دییە، دیدەی تۆ! دییە، دییەی تۆ
با گەیاندییە گوێم، ئێشی دییەی تۆ