قادر سەیاحی

لەرز و لەرزانە

بە دەنگی: قادر سەیاحی
شێوەزار: سۆرانی
154
ساقی تۆ ڕامەوەستە پڕکەوە پەیمانە
ئەم ڕۆژە ڕۆژی جەشنە تۆ مەگرە بەهانە
ساقی تۆ ڕامەوەستە پڕکەوە پەیمانە
ئەو ڕۆژە ڕۆژی جەشنە تۆ مەگرە بەهانە
هەی لەرز و لەرزانە هەڵپەڕکێی کوردانە
لێیدە لە تەپڵ و دووزەلە دڵدارم میوانە
دە لێیدە لێیدە دووزەلە دڵدارم میوانە

ئەسیری چاوی مەستی بەژنی گوڵەندامم
حەقم بە دەستە ئەگەر من بۆ تۆ بناڵم
هەی لەرز و لەرزانە هەڵپەڕکێی کوردانە
دە لێیدە لە تەپڵ و دووزەلە دڵدارم میوانە
دە لێیدە لێیدە دووزەلە دڵدارم میوانە

ساقی تۆ ڕامەوەستە پڕکەوە پەیمانە
ئەو ڕۆژە ڕۆژی جەشنە لێم مەگرە بەهانە
تۆ مەگرە بەهانە
هەی لەرز و لەرزانە هەڵپەڕکێی کوردانە
دە لێیدە لە تەپڵ و دووزەلە دڵدارم میوانە
دە لێیدە لێیدە دووزەلە دڵدارم میوانە

ئەسیری چاوی مەستی بەژنی گوڵەندامم
حەقم بە دەستە ئەگەر من بۆ تۆ دەناڵم
هەی لەرز و لەرزانە هەڵپەڕکێی کوردانە
دە لێیدە لە تەپڵ و دووزەلە دڵدارم میوانە
دە لێیدە لێیدە دووزەلە دڵدارم میوانە